Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:20

داهاتی فیلمێک بۆ منداڵانی شه‌هیدانه‌

داهاتی ئه‌م فیلمه‌ به‌سه‌ر 300 منداڵی شه‌هید دابه‌شكرا
کوردستان TV
100%

گرووپی شه‌هیدی شانۆیی پێكهاتووه‌ له‌ چه‌ند سینه‌ماكارێكی  خۆبه‌خشی كورد ،تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له‌ كورته‌ فیلمیان دروستكردووه‌ و نمایشیان كردووه‌  و داهاتی  داهاته‌كه‌شیان دابه‌شكردووه‌ به‌سه‌ر مال و منداڵی شه‌هیدان .

دواترین به‌رهه‌می ئه‌م گروپه‌ خۆبه‌شه‌ كورته‌ فیلمێك بوو له‌ ژێر ناوی  (پێشمه‌رگه‌یێ ئه‌ڤیندار ) و ماوه‌كه‌ی 43 خوله‌كه‌ .

ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه‌  " بێوار كێسته‌یی  " ئاشكرایده‌كات  فیلمی پێمه‌رگه‌یێ ئه‌ڤیندار باس له‌ ژیانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات ، وتیشی مه‌به‌ستیان له‌ دروستكردنی ئه‌م فیلمه‌ هاوكاریكردنی خێزان و منداڵانی ئه‌و شه‌هیدانه‌یه‌ كه‌ له‌ شه‌ری دژی داعش گیانیان به‌خشیوه‌ .

جێی باسه‌ داهاتی ئه‌م فیلمه‌ به‌سه‌ر 300 منداڵی شه‌هید و 20  خیزانی شه‌هیدان دابه‌شكرا .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.