Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:07

ده‌مه‌قاڵی له‌ نێوان پارێزگاری بەغدا و فەرماندەی فیرقەی 11 دروست ده‌بێت

لەمیانی گەشتێكی مەیدانیدا
کوردستان TV
100%


لەمیانی گەشتێكی مەیدانی دا لەناوچەی حوسێنیە لە باكوری شاری بەغدا ، چەند فەرماندەی فیرقەی 11ی و چەند چەكدارێكی فیرقەكە هێرشیان كردوەتە سەر عەتوان عەتوانی پارێزگاری بەغدا.

بەگۆێرەی راگەیاندراوێكی ئۆفیسی راگەیاندنی پارێزگاری بەغدا ئەمرۆ سێشەممە 20-2-2018 بەمەبەستی سەرپەرشتیكردنی چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەو لافاوانەی بەهۆی باران بارینەوە دروستبوو عەتا عەتوانی پارێزگاری بەغدا بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەی پرۆسەكانی بەغدا داوای لە كرێكارەكان كردبوو ئەو كۆنكریتە لابەرن لەسەر یەكێك لەشەقامەكان كە ببووە هۆی كۆبوونەوەی ئاوی بارانەكە، بەڵام فەرماندەی فیرقەی 11 رێگەی نەدابوو و پێی وتبوو پارێزگاری بەسەر خۆتەوە .

هەروەك پاسەوانەكانی فەرماندەی فیرقەی 11 میلی چەكیان راكێشابوو هەوڵیان دابوو دەستدرێژی بكەنە سەر پارێزگاری بەغدا ، بەڵام پارێزگاری بەغدا دەسەڵاتەكانی خۆی بەكارهێنابوو بە هاوكاری دانیشتوانی ناوچەكە شەقامەكەشی كردبووە.

لە راگەیاندراوەكەدا داوایان لە فەرماندەیی باڵا كردوە لێكۆڵینەوەیەكی بەپەلە لەسەر ئەو كێشەیە دەستپێبكات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.