ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند لەچەند ڕۆژی داهاتوودا گەمارۆ دەخەینە سەر شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان.
ئەمڕۆ سێ شىهممه ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندام پەرلەمانەکانی ئاک پارتیدا ڕایگەیاند لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا و بەشێوەیەکی خێرا گەمارۆ دەخەینە سەر شاری عەفرین.
ئەمە لەکاتێکدایە کە مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند تائێستا سوپای سوریا نەچۆتە ناو شاری عەفرینەوە، و دیار نیە کە سوپای سوریا دەچێتە ناو عەفرینەوە یاخود نا.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ میدیای حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، لەچەند کاتژمێری داهاتوودا سوپای سوریا دەچێتە ناو عەفرینەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان.
ماوەی 31 رۆژە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد بۆ سەر سنووری عەفرین بەردەوامە و یەپەگە و یەپەژەش بەرگریی لەو شارەی رۆژئاوای کوردستان دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.