Erbil 31°C چوارشەممە 02 ئەیلوول 07:27

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

ڕۆژی سێشەممە 1ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ، بە بڕی 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

بۆ سبەی چوارشەممە 2ـی ئەیلوول، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە ساماڵی و پەڵە هەور دەمێنێتەوە. پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما بە شێوەیەکی زیاتر بەرز ببێتەوە بە بڕی 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان سێشەممە چوارشەممە
هەولێر 37 40
سلێمانی 36 39
دهۆک 35 37
هەڵەبجە 38 40
زاخۆ 38 39
ئاکرێ 38 40
چەمچەماڵ 38 39
پیرمام 34 36
گەرمیان  40 43
حاجی ئۆمەران 27 29

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.