دادگای تاوانەکانی کەرخ لە شاری بەغدا، سزای 6 ساڵ زیندانیکردنی بۆ 5 ئافرەت دەرکرد کە تۆمەتبار بوون بە ئەنجامدانی تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 1ـی ئەیلوول، ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دادگای تاوانەکانی کەرخ حوکمی سزای 6 ساڵ زیندانیکردنی بۆ 5 ئافرەتی سزادراو دەرکردووە، دوای ئەوەی تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤیان بەسەردا ساغ بووەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، یەکێک لە سزادراوەکان کە دایکی منداڵەکەیە، هەستاوە بە فرۆشتنی منداڵە تازە لەدایکبووەکەی خۆی بە هاوکاریی 4 ئافرەتی دیکە، لە بەرامبەر بڕی 3 ملیۆن دیناری عێراقیدا.
دادگاکە ڕوونی کردووەتەوە کە ئەم بڕیارە پشتبەست بە ماددەی 6 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ (ژمارە 28ـی ساڵی 2012) و بەپێی ماددە پەیوەندیدارەکانی یاسای سزادانی عێراقی دەرکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.