تۆپخانەکانی تورکیا ناوەندی شاری عەفرین و ناوچەی جندرێس و شارۆچکەی ماباتا بەچڕی تۆپباران دەکەن.
برووسك حه‌سه‌كه، گوته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له عه‌فرین رایگه‌یاندووه: سوپای توركیا له به‌یانی ئه‌مرۆوه و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌ستی به بۆردوومانی ژماره‌یه‌ك ناوچه و ناحیه‌ی عه‌فرین كردووه‌و گوللـه تۆپیش له سه‌نته‌ری شاری عه‌فرین كه‌تووه‌ته خواره‌وه كه پڕه له خه‌ڵك و به‌تایبه‌تی له گه‌ڕه‌كی ترنده و ئه‌شره‌فیه، جگه له ناوه‌ندی ناحیه‌كانی شه‌ڕا و جندرێس مۆبهتۆ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: فڕۆكه‌كانی توركیاش به چڕی ناحیه‌ی راجۆ و گوندی عهتمانه بۆمبا‌باران ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه ته‌نها له یه‌ك خێران كه‌سێك شه‌هید بووه‌و 9 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی ناوچه‌كانی دیكه‌ش بریندارن و تا ئێستا ئاماری ته‌واو له به‌رده‌ستدا نییه.
لەلایەکی دیکەوە، تۆپخانەکانی تورکیا هەر ئەمڕۆ گوندی کۆبەلا و روبار کامپنا-یان تۆپبارانکرد.
ماوەی مانگێکە ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر عەفرین بەردەوامە و یەپەگەش بەرگری لە شارەکە دەکات.
دوای مانگێک گفتوگۆ، دواجار دانوستاندنی نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات و حکومەتی بەشار ئەسەد لەسەر دووبارە بڵاوبوونەوەی سوپای سووریا لە ناوچەكانی عەفرین، رۆژی یەکشەممە 18-2-2019 گەیشتە ئەنجام.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.