Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 18:41

سزا بۆ کۆمەڵێک ژنە ئەندامی داعش ده‌رده‌کرێت

بڕیاری ئازادکردنی ژنە چەکدارێکی فەرەنسیشدرا
کوردستان TV
#10
100%


دادگای ناوەندیی تاوانەکان لە بەغدا کە تایبەتە بە کەیسەکانی تیرۆر، کۆمەڵێک ژنە ئەندامی داعشی سزادا، سزای یەکێک لەوانیش لەسێدارەدانە و دادگای ناوەندیی تاوانەکان لە بڕیاری ئازادکردنی ژنە چەکدارێکی فەرەنسیی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی دا.

لە راگەیێندراوێکدا عەبدولستار بەیرەقدار، گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند: دادگای ناوەندی تاوانەکان لە بەغدا لە کەیسی چەند ژنێکی کۆڵییەوە کە ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعشن، ئەوان بیانین و خاوەنی ناسنامەی تورکی و ئازەرین.

بەیرەقدار ئاشکرایکردووە دادگاکە دوای دادگاییکردنیان 10 لەو ژنانەی بە زیندانی تاهەتایی سزاداوە، سزای لە سێدارەدانی بۆ ژنە تیرۆریستێکی تورکیش دەرکردووە.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەو سزایانە بەپێی ماددەی 4 ـی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەرکراون، دەشکرێت لە دادگای فیدراڵی تێهەڵچوونەوە تانەیان لێبدرێت.

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگه‌یاندبوو، هاوژین و منداڵانی چەکدارانی بیانیی داعش لە ناوچەی رەسافە لە بەغدا بەندن و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دادگایی دەکرێن.

سودانی گوتبووشی: ئێمە وەک قوربانی مامەڵە لەگەڵ منداڵانی چەکدارانی داعش دەکەین. ئەوان تاوانیان لە رووداوەکان نییە و تەواو چاودێرییان دەکەین. پرۆگرامێکی تەواومان داناوە بۆ دەرکردنی هزری تووندئاژۆیی لە مێشکیان.

هه‌روه‌ها رۆژی دووشەممە 19/2/2018، دادگای ناوەندیی تاوانەکان لە عێراق بە تۆمەتی هاتنە ناو خاکی عێراق بەشێوەیەکی نایاسایی، بڕیاری زیندانیکردنی میلینا بۆگدێری تەمەن 27 ساڵی بۆ ماوەی حەوت مانگ دا.

بە بڕیاری دادگاکە، رۆژی دووشەممە میلینا بۆگدێر ئازاد کراوە، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە حەوت مانگ لە میانەی لێکۆڵینەوەکاندا زیندانی کراوە و ماوەی زیندانییەکەی خۆی بەسەر بردووە.

ئەو ژنە فەرەنسییە لە هاوینی ساڵی رابردوو لەگەڵ چوار منداڵەکەی دەستگیر کرا و لە مانگی 12ـی هەمان ساڵیشدا سێ لە منداڵەکانی نێردرانەوە فەرەنسا.

دوای دروستبوونی داعش و داگیرکردنی نزیکەی نیوەی خاکی عێراق و سووریا، سەدان هاووڵاتیی ئەورووپی بە تایبەت ژن و کچان، پەیوەندییان بە چەکدارانی ئەو رێکخراوەوە کرد و روویان کردە ناوچە داگیرکراوەکان لە سووریا و عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.