سعودیا پێشوازیی لە پڕۆژە بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دهكهین کە لەلایەن بەڕیتانیا و ئەمەریکا و فەڕەنساوە پێشنیارکراوە بۆ سەرکۆنەکردنی تاران
عادل جوبەیر وهزیری دهرهوهی سعودیه له میانهی كۆنگرهی میونشندا گوتی پێشوازیی لە پڕۆژە بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دهكهین کە لەلایەن بەڕیتانیا و ئەمەریکا و فەڕەنساوە پێشنیارکراوە بۆ سەرکۆنەکردنی تاران، تاوهكو ئەو ڕێوشوێنانە یارمەتیدەر بن بۆ لێپێچینەوە لە ئێران و ڕێگەی لێ بگیرێت موشەکە بالیستیکیەکانی هەناردەی حوسییەکانی ناو یەمەن بکات و هەروەها یارمەتیدەریش دەبێت بۆ لێپێچینەوە لە کارە توندوتیژەکانی ئێران لە ناوچەکەدا و پشتیوانیکردنی لە گروپە تیرۆریستیەکان
جوبهیر ئاماژهی بهوهشكرد چاوەڕواندەکرێت پڕۆژە بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە وابڕیارە لە بیست و شهشی مانگی شوباتدا بڕیاری لەسەر بدرێت لەلایەن ڕوسیاوە بەرهەڵستی لێبکرێت.
ههروهها گوتیشی پەسەندکردنی هەر بڕیارێک پێویستی بە پشتیوانی دەنگ هەیە و پێویستی بەوەشە هەریەک لە وڵاتانی ڕووسیا و چین و ئەمەریکا وفەڕەنسا و بەڕیتانیا مافی ڤیتۆ بەکارنەهێنن دژی بڕیارەکە، وهزیری دهرهوهی سعودیه ڕوونیشیكردهوه هیوا خوازین پڕۆژەى بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەوەیە کە سزاکانی سەر یەمەن بۆ یەک ساڵی دیکە درێژ بکاتەوە تاوەکو ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە لە پانزه ئەندام پێکهاتوون بتوانن سزا بسەپێنن بەسەر هەر چالاکییەکی پەیوەست بە بەکارهێنانی موشەکی بالیستیکیەوە لە یەمەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.