Erbil 13°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 12:12

 تورکیا گازی کیمای له‌ عه‌فرین به‌کار هێناوه‌

به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شه‌ش هاوڵاتی بریندار بوونه‌
 توركیا گازی كیمای له‌ عه‌فرین به‌كار هێناوه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌نجومه‌نی ته‌ندرۆستی عه‌فرین رایگه‌یاند: كه‌ سوپای توركیا گازی كلۆری له‌ دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌كار هێناوه‌.

ئه‌نجومه‌نی ته‌ندرۆستی عه‌فرین له‌ پرێس كونفرانسێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ سوپای توركیا له‌ دێی ئه‌نده‌ری سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شیه‌ گازی كلۆری به‌كارهێناوه‌ .

هاوكات ئه‌وه‌شییان ئاشكرا كرد له‌ ئه‌نجامی پشكنین و لێكولینه‌وه‌ دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌ كاتی هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر گونده‌كانی عه‌فرین گازی كیمیایی به‌كارهێنراوه‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شه‌ش هاوڵاتی بریندار بوونه‌، به‌ڵام به‌رپرسان توركیا ئه‌م هه‌واڵه‌ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان گازی كیمایی له‌ هێرشه‌كانییاندا به‌كار هێنابێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.