رۆژی رابردوو له بڕیارێكی له‌ناكاودا حكومه‌تی سودان رایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسیی ئازاد ده‌كات.
ئه‌م بڕیاره‌ی عومه‌ر به‌شیر بۆ ئازاد كردنی زیندانیانی سیاسیی هاوكاته له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جه‌نه‌راڵ سه‌ڵاح عه‌بدوڵڵا غوش بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای ئه‌منیی و زانیاری وڵاته‌كه‌ی.
دوای سه‌ركوتی خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی له دژی زیادبوونی نرخی خۆراك له سودان، عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆك كۆماری سودان بڕیاریدا سه‌رۆكی ده‌زگای ئه‌منیی وڵاته‌كه‌ی بگۆڕێت.
سودان له ساڵانی 2011 و 2013 و 2016 شایه‌تی خۆپیشاندانی به‌رفراوانی ناڕه‌زایه‌تیی بوو كه زۆربه‌ی جاریش له دژی زیادبوونی نرخی كاڵای خۆراكی بوو، به‌ڵام دواتر خۆپیشاندانه‌كان ئاراسته‌ی سیاسی‌یان به‌خۆیانه‌وه ده‌گرت.
ژماره‌یه‌ك شاره‌زای سیاسیی، ئازادكردنی زیندانییانی سیاسیی له سودان به هه‌وڵی سه‌ركرده‌كانی ئه‌م وڵاته بۆ ئاشتیی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ژمار ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.