مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، دوای سەردانەكەی رێكس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ژمارەیەك رێككەوتنیان لەگەڵ ئەمەریكا واژۆكردووە، هیواداراین ئەمەریكا بەڵێنەكانی بباتەسەر و رێككەوتنەكان جێبەجێ بكات .
روونیشیكردەوە كە یەپەگەو پەكەكە بۆ داهاتووی سووریا مەترسیدارن، هەڵەیەكی گەورە بوو ئەو هێزانە بۆ لەناوبردنی داعش بەكارهێنران، ئەوە هەڵەی ئیدارەی پێشوو و ئێستای ئەمەریكایە .
لەبارەی سەردانەكەی هەفتەی رابردووی رێكیس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ توركیا چاوشئۆغڵو روونیكردەوە كە دوای سەردانەكەی رێكس تیلەرسۆن، ژمارەیەك رێككەوتنمان لەگەڵ ئەمەریكا واژۆكردووە، هیواداراین ئەمەریكا بەڵێنەكانی بباتەسەر و رێككەوتنەكان جێبەجێ بكات
چاوشئۆغڵو راشیگەیاند كە پێشتیوانیكردنی پەكەكەو یەپەگە بۆ ئێمە جێگەی قبوڵكردن نییە.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.