فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل رۆژی شه‌ممه هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌كه‌كانی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه و ئه‌وه‌ش له تۆڵه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بووه كه له‌سه‌ر سنووره‌كانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌م وڵاته و چوار كه‌سی له‌وان بریندار كردووه.
سوپای ئیسڕائیل رایگه‌یاندووه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی شه‌ش ئامانجی سه‌ربازیی حزبی حه‌ماسیان له كه‌رتی غه‌ززه بۆردومان كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی فه‌ڵه‌ستین وتی كه هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسڕائیل سێ بنكه‌ی حه‌ماسی له رۆژهه‌ڵاتی غه‌ززه به ئامانج گرتووه و سه‌رچاوه پزیشكییه‌كانی فه‌ڵه‌ستینش باس له برینداربوونی دوو هاوڵاتی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی سوپای ئیسڕائیلیش تونێلێكی تیرۆریستیی له ناوچه‌ی زه‌یتوون و ناوچه سه‌ربازییه‌كانی نزیك دێرلبلح و خان یونس به‌شێك بوون له‌و ئامانجانه.
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.