سروه عه‌بدولواحید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به پێگه‌ی به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه: كاره‌كه یه‌كلابۆته‌وه‌و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نه‌سر له پارێزگای به‌غدا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌كه‌م.
سروه روونیشكردۆته‌وه كه‌خۆ كاندیدكردنی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نه‌سر په‌یامێكه بۆ كۆمه‌ڵگای عێراق كه ئه‌وان یه‌كگرتوون،ده‌شڵێ ئیمه كوتلهیهكین مه‌زهه‌بی و نهتهوهپهرستیمان تێپه‌ڕاندووه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: پێم وایه پڕۆژه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانییه، بۆیه بریارم داوه له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه نیشتمانییه‌كه‌ی عه‌بادی به‌شدار بم.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك به به‌غدا ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه: هه‌ندێك هه‌وڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بهێنرێته نێو هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی حه‌یده‌رعه‌بادی و كاندید بێت بۆ شاری سلێمانی.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سروه عه‌بدولواحید كشانه‌وه‌ی خۆی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یاند.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.