ڕۆژی پێنج شەممە ( 15/2/2018) ئاغای عیبادی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له ههولێر و شاندێکی یاوەری سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕینیان کردو لەلایهن هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و هەریەک لە دلاوەر قوباد جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ کاروباری هونەری و بەکر بایز قائیمقامی پشدەرو جەوهەر ڕەسوڵ بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حکومی سنورەکە پێشوازیان لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا كه لە دیوانی ئیدارەی ڕاپەڕین بهرێوهچوو، شاندی میوان پیرۆزباییان لە هیوا قەرەنی کرد بەبۆنەی دەست بهکاربوونی وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و باسیشان لە چەند تەوەرێک کرد ، بەتایبەت کردنەوەو بەنێودەولەتی کردنی مەرزی کێلێ، کە سودێکی زۆر بە هەردوولا دەگەیەنێت، بەتایبەت سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین.
دواتر شاندی میوان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین سەردانی قائیمقامیەتی پشدەریان کردو لە لایەن ژمارەیەک لێپرسراو پێشوازیان لێکراو لە درێژەی سەردانەکەیاندا سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و شاندی میوان سەردانی مەرزی کێلێیان کردو لە نزیکەوە بەرەوپێشچوونەکانی مەرزەکەیان بینی بۆ بەنێودەوڵەتی کردن و کردنەوەی مەرزەکە .
دواتر لەلایەن فەرمانداری سەردەشتەوە پێشوازیان لێکراو لە کۆبوونەوەیەکیان باس لە چۆنیەتی کردنەوەو بەنێودەوڵەتی کردنی مەرزەکە کرا ، سەرەڕای بوونی چەند گرفتێک.
لای خۆیانەوە شاندی میوان وێڕای سوپاسیان بۆ ئەم پێشوازیە ڕایانگەیاند" هەموو کار ئاسانیەک دهكهن و هاوکارێکی جدی دەبن بۆ بەنێودەوڵەتی کردن و کردنەوەی مەرزی کێلێ.
ئامادەکردنی/شکۆ کەناری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.