Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 13:32

کیڤتۆڤا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر جۆرگیس به‌ده‌ست هێناو

به‌هۆی پێكانه‌وه‌ كشانه‌وه‌ی خۆی له‌یاریه‌كه‌ راگه‌یاند
کوردستان TV
100%


 
له‌میانی ركابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی قه‌ته‌ری كراوه‌ بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی كچه‌ تێنسزانی چیكی پیترا كیڤتۆڤا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كچه‌ تێنسزانی ئه‌ڵمانی جۆلیا جۆرگیس به‌ده‌ست هێناو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌.
 
له‌یاریه‌كی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی كیڤتۆڤا رووبه‌رووی جۆلیا جۆرجیس بویه‌وه‌و یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی خاوێن برده‌وه‌، له‌كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كیڤتۆڤا شه‌، چوار براوه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌بوو.

 له‌كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یاریه‌كه‌و ئه‌و كاته‌ی یاریه‌كه‌ دوو گێم به‌رامبه‌ر به‌گێمێك بوو كچه‌ تێنسوانی ئه‌ڵمانی جۆلیا جۆرجیس به‌هۆی پێكانه‌وه‌ كشانه‌وه‌ی خۆی له‌یاریه‌كه‌ راگه‌یاند.

 ‌له‌یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان قۆناغدا خاوه‌ن پۆلینی یه‌كه‌می جیهان كارۆلاین فۆزنیاكی رووبه‌رووی ئه‌نجلیك كیربری ئه‌ڵمانی بویه‌وه‌و یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی دوو كۆمه‌له به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌ڵه‌یه‌ك برده‌وه‌.

 له‌كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا فۆزنیاكی رووبه‌رووی به‌رگریه‌كی سه‌ختی كیربر بویه‌و به‌ئه‌سته‌م ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی به‌ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كۆتاهێنا، له‌كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ئه‌نجیلیك كیربر ئاستێكی به‌رزی نیشانداو براوه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ بوو به‌ئه‌نجامی شه‌ش یه‌ك، له‌كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا.

 جارێكی دیكه‌ فۆزنیاكی گه‌رایه‌وه‌ كه‌شی ركابه‌ری و براوه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ بوو به‌ئه‌نجامی شه‌ش سێ، به‌مه‌ش یاری داهاتووی خاوه‌ن پۆلینی یه‌كه‌م كارۆلاین فۆزنیاكی دانماركی كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه له‌به‌رامبه‌ر كیڤتۆڤای چیكی ده‌بێت.

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.