Erbil 22°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:26

 شاندی هه‌رێمی کوردستان له‌ میونشن له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی کۆبوونه‌وه‌

تاوتوێی كێشه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدایان كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌و تاوتوێی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدایان كردووه‌.

ئه‌مرۆ17-2-2018 به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌ میونشن له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ و تاوتوێی كێشه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدایان كردووه‌ .

شاندی هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌شداری له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كردووه‌ بریتییه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.