Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:54

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە غوتەو ئیدلب و عەفرین گازی کلۆر بەکارهاتووە

رژێمى سووریا رەتیدەکاتەوە گازی کلۆریان بەکارهێنابێت
کوردستان TV
100%

نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتی خۆیدا کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی سووریا خوێندەوەو دەڵێت لە غوتەو ئیدلب و عەفرین گازی کلۆر بەکارهاتووە.

وڵاتانی ئەنجوومەنی ئاسایش دەڵێن، رەوشی سووریا زۆر خراپ بووە و دۆخەکە بەجۆرێکە حەوت ساڵە هێندەی ئێستا ئاڵۆز نەبووە.

ستافان دیمستوورا، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا گوتی "راپۆرتەکان دەڵێن تەنیا لە هەفتەی یەکەمی مانگی شووباتدا، زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، هێرشی ئاسمانی بەردەوام مزگەوت، قوتابخانە و بازاڕی کردووەتە ئامانج. راپۆرتمان لەبەردەستە گازی کلۆر لە غوتە، ئیدلب و بەمدواییانەش لە عەفرین بەکارهاتووە". 

رژێمى سووریا رەتیدەکاتەوە گازی کلۆریان لە سووریا بەکارهێنابێ، هاوکات داواشدەکات هێزەکانی ئەمریکا لەسووریا بچنە دەرەوە لەکاتێکدا ئۆپەراسیۆنی دژی داعش کۆتایی هاتووە. 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.