له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و رێكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، داوا له تیله‌رسن كراوه هێزه‌كانی یه‌په‌گه له منبج بكشێته‌وه و هێزێكی هاوبه‌شی توركیا - ئه‌مریكا ئه‌ركی پاراستنی شاره‌كه بگرێته‌ئه‌ستۆ.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان داوای له تیله‌رسن كردووه، یه‌په‌گه له پێكهاته‌ی هه‌سه‌ده ده‌ربکات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌سه‌ده پێكهاته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێت و له هه‌ژموونی یه‌په‌گه ده‌ربچێت.
له به‌رامبه‌ردا، تیله‌رسن به ئه‌ردۆغانی راگه‌یاندووه، كه له واشنتن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م پێشنیازه ده‌كه‌ن و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه 15-2-2018، رێكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته ئه‌نقه‌ره و له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا پێشوازی لێكرا دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دوو قۆڵییان ئه‌نجامدا.
ئه‌مڕۆش هه‌ینی 16-2-2018، رێكس تیله‌رسن له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو له هۆتێلی ئه‌نقه‌ره پاڵاس له كۆبوونه‌وه‌دان و بڕیاره كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانی هاوبه‌ش سازبكه‌ن.
ه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له میانی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌ردانی میسر، كوێت، ئوردن، لوبنان كرد‌و توركیاش دوا وێستگه‌ی بوو، كه دوو رۆژ له ئه‌نقه‌ره ده‌مێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.