Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:25

لە ھەولێر 10 تەن کەلوپەلى ماوە بەسەرچوو لەناو بران

خاوەنەکانیان سزای پێبژاردنیان بۆ ديارى کرا
کوردستان TV
100%

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر لە ڕگەیاندراوێکدا ئاشكراى كرد، کە ئەمڕۆ ھەینی 16/2/2018، ھۆبەی ئابووریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ھەولێر توانیویانە دەست بەسەر بڕی چوار تەن خۆراکی چیپسی منداڵاندا بگرن، لەگەڵ شەش تەن لە کەلوپەلی پاککەرەوە، وەک، تایت و پاکەرەوەی جۆراوجۆر لە دوو کۆگای جیاواز.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە دوای دەستبەسەرداگرتنیان، بە ھەماھەنگیی لێژنەی پشکنین و چاودێریی بازاڕ لە قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر، لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە بەشێوەیەکی ژینگەیی لەناو بران و خاوەنەکانیان سزای پێبژاردنیان بۆ کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.