Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 08:51

27 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێکی له‌شکر کێشی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین تێپه‌ڕی

دوو چه‌كداری سه‌ر به‌و هێزانه‌‌ كوژراون و پێنجی دیكه‌شیان بریندار بوون
کوردستان TV
100%

له‌ دوای تێپه‌ڕبوونی 27 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی له‌شكر كێشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین له‌ كوردستانی سوریا، تا ئێستا سوپای توركیا هیچ جۆره‌ پێشوه‌چوونێكی ئه‌وتۆی به‌خۆیه‌و نه‌بینیوه‌. 

له‌ ماوی 24 كاتژمێری رابردوو، به‌هۆی پێكدادانی نێوان شه‌رڤانانی هه‌سه‌ده‌ و سوپای ئازادی سوریا كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ پشتیوانی ده‌كرێن ، دوو چه‌كداری سه‌ر به‌و هێزانه‌‌ كوژراون و پێنجی دیكه‌شیان بریندار بوون. 

هاوكات ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده‌ رایگه‌یاند، دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی گووللـه‌ نه‌بڕی سوپای توركیایان به‌ سه‌ر نشینه‌كانیانه‌وه‌ تێكشاندووه‌ و ناویان بردوون. 

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ شه‌وی رابردوو سوپای توركیا به‌رده‌وام بووه‌ له‌ تۆپباران و بۆردومانی ئاسمانی له‌ رێگه‌ی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌خه‌ستی بۆردومانی، گوونده‌ سنووریه‌كانی جه‌حل و‌ جندریس و شه‌رایان و به‌لیكا و ئادكا و عه‌لی بیسكا وجقلای  كردووه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.