بیناڵی یەڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا لە كاردانەوەی بەرامبەر هاریكاری سەربازی ئەمریكا بۆ كوردانی رۆژئاوا رایگهیاند" ئهمهریكا پاساو بۆ پڕچەك كردنی كوردانی سووریا دههێنێتهوه.
یەڵدرم راشیگەیاندووە، ئەوانەی سەركۆنەی یارمەتییە سەربازییەكانی ئەمریكا دەكەن بۆ كوردانی رۆژئاوا، پێیان وایە ئەمریكا بیانوو بۆ پڕچەك كردنی كوردانی سووریا دێنێتەوە.
وتیشى" ئهمهریكا بە بیانووی شەڕی دژ بە داعش بەردەوام كوردانی سووریا پڕچەك دەكات، كە ئهمهش مەترسییە بۆ سەر ئهمنى توركیا، چونكه داعش لە ناو چووەو چی دیكە پشتیوانی كردن لە یەپەگە مانای نییەو ئێمەش ناتوانین هەوڵی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ تیرۆر قبوول بكەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.