نێچیرڤان بارزانی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا، بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ بەڕێکەوت.
ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا، بهسهردانێکی فهرمی بهرهو دهرهوهی وڵات بهڕێکهوت و بهداوهتنامهی فهرمی بهشداری "کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ" دهکات.
لە ماوەی ڕابردوو بە فەرمی لەلایەن كۆنفڕانسی ئاسایشی جیهان لە شاری میونخی ئەڵمانیا داوەتنامەی بەشداربوونی ئاراستە كراوە، تا لە كۆنفڕانسەكە بەشداری بكات.
لە هەرێمی کوردستانیشەوە ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە کۆنفرانسەکەدا دەکات ، بەپێی زانیارییەکان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا لەگەڵ چەندین بەرپرس و سەرکردەی جیهان کۆدەبێتەوە. هاوکات مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بانگهێشتی کۆنفرانسەکە کراوە و بۆ ئەو مەبەستە گەیشتووەتە میونشن.
بڕیارە كۆنفڕانسی ئەمساڵی ئاسایش لە میونخ لە 16 شوبات واتە سبەی هەینی دەست پێ بكات تا 18ی مانگ بەردەوام دەبێ و زیاتر لە سەرۆكی 20 وڵاتی دنیا و 40 وەزیری بەرگری و 40 وەزیری دارایی وڵاتانی جیا جیا و سەدان كەسایەتی تەناهی و نوێنەری دەزگە تەناهییەكانی وڵاتانی دنیا و پسپۆرانی تایبەتی ئەم بوارە لەم كۆنفرانسەكە بەشدار دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.