Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 07:28

فێستیڤاڵی یۆتۆبۆری کۆتایی هات

گەورەترین ڕووداویی سینەماییه‌ لە نێو وڵاتانی ناوچەی ئێسکاندیناڤیا
کوردستان TV
100%


خولی چل و یه‌كه‌مینی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی  " یۆتۆبۆری " به‌ نمایشی به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی كورد و 78 وڵاتی جیهان له‌  شاری "یۆتۆبۆری " له‌ وڵاتی سوێد به‌رێوه‌چوو .

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "یۆتۆبۆری" گەورەترین ڕووداویی سینەماییه‌ لە نێو وڵاتانی ناوچەی ئێسکاندیناڤیا .

 لە ساڵی 1979 بە نمایشی 17 فیلمی سینەمایی لە 3 هۆڵی سینەما و بە بەشداریی 3 هەزار بینەر لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید دامەزراوە و ساڵانی رابردووش ژمارەی فیلمەکان و هۆڵی سینەماکانی زیادی کردووە و رێژەی بینەرانی گەیشتۆتە 115 هەزار کەس. 

چل و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "یۆتۆبۆری"  بە بەشداریی 399 فیلم لە دەرهێنانی سینەماکارانی 78 وڵاتی جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆرله‌ رۆژانی 26ی جانیوەر تا 5ی فێبرییەی 2018 لە 10 سینەما و 40 هۆڵی شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید بەڕێوە چوو.

 جێی باسه‌ لەنێو زنجیرەی نمایشی به‌رهه‌مەكانی فیستیڤاڵەكە، فیلمێكی دۆكیومێنتاری له‌سه‌ر ژیانی سینه‌ماكاری كورد "یه‌ڵماز گۆنای" به‌ ناونیشانی "ئه‌فسانه‌ی پاشا ناشیرینه‌كه‌" له‌ ده‌رهێنانی "حوسێن ته‌باك" سینه‌ماكاری كوردی دانیشتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیا هەبوو، كە مه‌مه‌د ئه‌كتاش كاری دەرهێنانی بۆ كردبوو.

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.