Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 10:59

هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە لە ئەنقەرە دەستگیرکرا

بە تۆمەتی پروپاگاندەكردن بۆ تیرۆر
کوردستان TV
#13
100%

هاوسەرۆكی گشتی پێشووی هەدەپە، سەرپیل كەمالبای لە ئەنقەرە دەستگیر كرا.

بەپێی زانیاریەكان، داواكاری گشتی ئەنقەرە بە تۆمەتی پروپاگاندەكردن بۆ تیرۆر لە چوارچێوەی وتارێك لە سێیەمین كۆنگرەی هەدەپە كە رۆژی یەكشەممەی رابردوو ئەنجامدرا، بڕیاری دەستگیركردنی بۆ ھاوسەرۆكی گشتی پێشووی ھەدەپە، سەرپیل كەمالبای دەركرد.

لەم چوارچێوەیەشدا، تیمەكانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە، ناوبراوی لە شارۆچكەی چانكایا دەستگیر كرد.

بەشێك لەو كەسانەی كە لە نزیكی كەمالبایدا بوون، ویستیان رێگری لە پۆلیس بكەن بۆ ئەوەی ناوبراو دەستگیر نەكرێت.

كەمالبای لە دوای پشكنینی تەندروستی بەمەبەستی وەرگرتنی وتەكانی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە كرا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.