Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:52

ریکس تیلەرسن: بەردەوام دەبین لەھاوکاریکردنی ھێزە کوردییەکانی سوریا

ریکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
کوردستان TV
#12
100%


ریکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ھاوکارییەکانیان بۆ ھێزە کوردییەکانی سوریا بەردەوام دەبێت و لە 98%ی ناوچەکانی ژێر دەستی داعشیش لەعێراق و سوریا کۆنترۆڵکراونەتەوە.

کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە کوەیت دەستیپێکرد لەوتەیەکیشدا "ریکس تیلەرسن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە, پێویستە وڵاتانی ئەندامی ھاوپەیمانییەکە بەردەوام بن لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان چونکە کۆتاییھێنان بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان بە مانای لەناوبردنی تەواوەتییان نایەت. وتیشی تا ئێستا لە 98%ی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش کۆنترۆڵ کراوەتەوە.

ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ تەرخان کردنی 200 ملیۆن دۆلاری تر بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی سوریا.

گوتیشی ھەرچەندە لە مەترسییە ئەمنییەکانی تورکیا تێدەگەین, بەڵام پێشھاتەکانی ئەم دواییانەی باکوری خۆرئاوای سوریا نیگەرانی کردوون و بەردەوامیش دەبن لەھاوکاریکردنی ھێزە کوردییەکانی سوریا تیلەرسن راشیگەیاند زیاتر لە 3 ملیۆن ئاوارە کە بەھۆی تیرۆریستانی داعشەوە ھەڵھاتبوون گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵیان.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.