Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 05:11

تورکیا سەنتەری شاری عەفرین بۆردومان دەکات

بریندار و شەهیدی لێکەوتەوە
کوردستان TV
#13
100%


ئەمڕۆ سوپا و گروپە چەکدارەکانی تورکیا بۆردومانی ناوەندی شاری عەفرینیان دەستپێکردەوە، بەهۆیەوە ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە.

کەمێک پێش ئێستا سوپای تورکیا دەستیان کرد بە بۆردومان کردنی سەنتەری شاری عەفرین و نەخۆشخانەی شارەکەی بۆردومان کرد کەبریندار و شەهیدی لێکەوتەوە.

لەوبارەیەوە وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە نوری مەحمود ڕایگەیاند پێش کەمێک سوپای تورکیا هێرشی کردۆتە سەر سەنتەری شاری عەفرین و نەخۆشخانەی شارەکەی کردۆتە ئامانج.

وتیشی هێرشەکان بەتۆپ و چەکی قورس بووە و تائێستاش هیرشەکان بەردەوامە.

بەگوێرەی راگەیاندنی هەسەدە، سوپای تورکیا لە ماوەی ئەو 23 ڕۆژی شەڕی عەفریندا 668 هێرشی بە فڕۆکەی بۆمبهاوێژ کردووەتە سەر ناوچەی ئاوەدانی و شوێنی نیشتەجێبونی هاووڵاتیان و ڕێگاوبان و دامەزراوە خزمەتگوزاری و ناوەندە ئابوورییەکان.

هەروەها 2645 جار بە مووشەکی دوورهاوێژ و تۆپی سەر تانک ناوچەکەی بۆردومانکردووە، و 16 جاریش بە کۆپتەر ناوچەکەی مووشەکباران کردووە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.