Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 07:43

تورکیا ساڵح موسلیمی خستە لیستی تیرۆر

هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD
کوردستان TV
100%


ناوی ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD خرایە لیستی تیرۆری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا.

وەزارەتى دەرەوەى تورکیا ئەمڕۆ ساڵح موسلیم وتەبیژى بەرپرسى پەیوەندییەکانى تەڤدەم و هاوسەرۆکى پێشووى پەیەدەى خستە لیستى تیرۆرەوە و ملیۆنیک و 88 هەزار دۆلاریشى بۆ دەستگیرکردنەکەى داناوە.

میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردەوە، وەزارەتى دەرەوەى تورکیا ساڵح موسلیمى خستووەتە لیستى سوورى وەزارەتەکەیەوە کە تایبەتە بە ناوى ئەو کەسانەى "تۆمەتبارن بە کارى تیرۆر".

ئاماژە بەوەش کراوە، تورکیا بڕی 4 ملیۆن لیرەى تورکی، کە دەکاتە ملیۆنێک و 88 هەزار دۆلاری ئەمریکى بۆ دەستگیرکردنى ساڵح موسلیم داناوە.

لەو لیستەى حکومەتى تورکیادا بە گشتى 889 ناو هەیە و بەشێک لە ناوى ئەو کەسانەى لەو لیستەدان بەمشێوەیە پۆلێن بەندى کراون، کە 89 ناویان ناوی نوێن و خراونەتە لیستى خۆڵەمێشی، 37 کەسیان لە لیستى پرتەقاڵى، 24 کەسیان لە لیستى سەوز، 26 کەسیان لە لیستى شین و 44 کەسیان لە لیستى سوردان.

ئەو لیستەى حکومەتى تورکیا ناوى زۆربەى سەرکردە و بەرپرسان و دامەزرێنەرانى پەکەکەی تێدایە. هەروەها ناوى بەشێک لە سەرکردەى گروپە چەکدارییە چەپەکانى تورکیاشی تێدایە و لەمدواییانەشدا ناوى بەشێک لە بەرپرسانى گروپەکەى گیولەنى پێ زیادکراوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.