له‌به‌رامبه‌ر هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ شه‌رڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل -یه‌په‌گه- سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته ئه‌مریكا ئیدی بێته‌وه هۆش خۆی‌و بڕیارێكی راست و دروست بدات.
له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانییدا بینالی یڵدرم، سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا، رایگه‌یاند، “ئه‌مریکای هاوپه‌یمانی ناتۆمان که ساڵانێكی زۆره به‌هاوپه‌یمانی ستراتیجی خۆمان له‌ناتۆدا زانیوه، پێویسته ئیدی بێته‌وه هۆش خۆی و بڕیارێكی راست‌ودروست بدات.
سه‌باره‌ت به‌هێرشی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر عه‌فرین، یڵدرم گوتی، له‌عه‌فرین‌و ناوچه‌کانی دیکه به‌مکوڕییه‌وه هه‌نگاوی پێویست له‌پێناو نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆردا ده‌نێین، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به‌وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له‌هیچ که‌سێک نییه. هه‌موو ئه‌و مافانه تا کۆتایی به‌کارده‌هێنین که یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان پێمان ده‌دات.
له‌رۆژی 20/1/2018وه سوپای توركیا هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردوه‌و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی ئه‌و هێرشانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.