یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێر یادی (48) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كرده‌وه ، به‌م بۆنه‌یه‌وه ژماره‌یه‌ك چالاكیشی ئه‌نجامدا.
یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه، گرنگی به بواره‌كانی نووسین، چیرۆك، رۆمان، لێكۆڵینه‌وه، وه‌رگێران، شیعر، ئه‌ده‌ب و فۆلكلۆر داوه و چه‌ندین به‌رھه‌می چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌م یاده‌دا چه‌ندین كتێب پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا .
چل و ھه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌رۆژی 10ی شوباتی ساڵی 1970 یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد، له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك له نووسه‌ر و ئه‌دیبی كورد له به‌غدا دامه‌زراوه‌و تاكو ئستا ھه‌شت كۆنگره‌ی به‌ستووه و چوار لقی له پارێزگاكانی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌یه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.