په‌رله‌مانی به‌ریتانیا داوا له حكومه‌تی به‌ریتانی ده‌كات فشار بخاته سه‌ر به‌غدا بۆ لابردنی ئابڵوقه‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
له‌سه‌ر لادانی ئابڵوقه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، په‌رله‌مانی به‌ریتانیا دێته‌ده‌نگ و داوا له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات ده‌ست به‌كاربێت بۆ ئه‌و بابه‌ته .
په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌رێگای راپۆرتێكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌باره‌ی سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌یان به‌رانبه‌ر به پرسی كورد كه ئاراسته‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كردووه داوا ده‌كات حكومه‌تی به‌ریتانیا سیاسه‌ته‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك بێت تاوه‌كو رێگری بكات له‌و ناكۆكیانه‌ی له‌نێوان به‌غداو هه‌رێم هه‌یه .
داواش كراوه كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌رێگای دیالۆگه‌وه بێت و حكومه‌تی به‌ریتانیا نابێت بێده‌نگ بێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی كه له‌نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب هه‌یه له عێراق .
راپۆرته‌كه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ره‌خنه‌ی تێدایه به‌رانبه‌ر به حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌وه‌ی بێده‌نگبووه له‌سه‌ر روداوه‌كانی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.