به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له سینه‌ماكاری ناسراوی كورد دووه‌مین فێستیڤاڵی ( سینه‌ما له نیگای ئافره‌تان ) له له مانگی ئاداری ئه‌مسال له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت .
رێكخه‌ری فێستیڤاله‌كه ( پشتیوان عه‌بدولڵا ) ئاشكرایده‌كات هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌م فێستیڤاڵه به كۆتا هاتووه و نزیكه‌ی 15 تا 20 فیلمی جۆراوجۆری سینه‌مایی كوردی به‌شداری له فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن .
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی فیلمه سینه‌ماییه‌كان له فێستیڤاڵه‌كه‌دا ناوبراو وتیشی ، بۆ وه‌رگرتنی فیلمه‌كان له فێستیڤاله‌كه‌دا پێویسته ئافره‌ت كاری ده‌رهێنان یا سیناریۆ یا كاری وێنه‌گرتنی بۆ فیلمه‌كه ئه‌نجامدابێت .
جێی باسه یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی " سینه‌ما له نیگای ئافره‌تان " له ساڵی 2016 به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له فیلمی سینه‌مایی و سینه‌ماكارانی كورد و بیانی له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.