Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 04:41

روانگه‌ى سووریا: 27 سه‌ربازى تورکیا کوژراون

له‌ 23 رۆژى شه‌ڕی عه‌فرین
کوردستان TV
#12
100%


ئەمڕۆ یەکشەممە، 23 رۆژ بەسەر ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین تێدەپەڕێت. لەم ئینفۆگرافیکەدا، باس لە دوایین گۆڕانکارییەکان کراوە و دوایین زانیاریی لەبارەی هێرشەکان خراونەتەڕوو.

جگەلە بۆردوومان و تۆپبارانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، شەڕ و پێکدادانەکان لە بەشێکی ناوچە سنوورییەکان بەردەوامن.

سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌ یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌) رایگه‌یاند، شه‌ڕى سه‌خت له‌ نێوان هێزه‌كانیان و سوپاى توركیا له‌ نزیك گوندى دێرسه‌لوان به‌رده‌وامه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ كوردییه‌ به‌ رووسیالیه‌ومى راگه‌یاندووه‌، له‌ ئاكامى پێكدادانه‌كاندا توانیویانى زیانى زۆر له‌ هێزه‌كانى توركیا و چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانى بده‌ن.

روونیشیكرده‌وه‌، تۆپخانه‌كانى توركیا به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام تۆپبارانى گونده‌كانى دێرسه‌لوان و عه‌ره‌ب وێران ده‌كه‌ن.

ئه‌م لێدوانه‌ دواى ئه‌وه‌ دێت، دوێنێ سوپاى توركیا كوژرانى 11 سه‌ربازى دیكه‌ى له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێردا پشتڕاستكرده‌وه‌.

سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركیا رایگه‌یاندووه‌، توانیویانه‌ 86 شه‌ڕڤان و 19 ئامانج له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا بكه‌نه‌ ئامانج و له‌ ناویان به‌رن.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، چالاكانى سه‌ر به‌ روانگه‌ى سووریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، باسیان له‌ سه‌ختى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كردووه‌.

ئه‌و چالاكانه‌ هه‌واڵى تێكشكاندنى هێلیكۆپته‌رێكى جه‌نگى سوپاى توركیاشیان پشتڕاستكرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ڵێت هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ به‌ هۆى هه‌ڵه‌ى ته‌كنیكییه‌وه‌ تێكشكاوه‌.

به‌ گوێره‌ى زانیارى ئه‌و چالاكانه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى شه‌ڕى عه‌فرینه‌وه‌ تا ئێستا 148 شه‌ڕڤان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا 185 سه‌رباز و چه‌كدارى هاوپه‌یمانى سوپاى توركیا كوژراون و له‌و ژماره‌یه‌ش 27یان سه‌ربازبوونه‌.

به‌پێی ئاماری ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی عه‌فرین: 160 كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌نێویاندا 26 منداڵ و 17 ژن هه‌ن. 395 كه‌سیش برینداربوون و 60 هه‌زار كه‌س له‌ عه‌فرین ئاواره‌بوون.

هێرشى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌ به‌شدارى نزیكه‌ى 30 هه‌زار له‌ چه‌كدارانى گرووپ و ملیشیا ئیسلامییه‌كانى سه‌ر به‌ "سوپاى ئازادى سووریا" رۆژى شه‌ممه‌ 20ى كانوونى دووه‌م/ یه‌نایرى 2018، كاتژمێر (05:00) له‌ ژێر ناوى "ئۆپراسیۆنى چڵه‌ زه‌یتون" ده‌ستیپێكرد و هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه‌ رۆژانه‌ زانیارى له‌ باره‌ى زیانى گیانى و ماڵى یه‌كدى بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.