Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 09:00

ھاوسەرۆکانی نوێی ھەدەپە ھەڵبژێردران

پارتی گەلی دیموكراتی "هەدەپە "سێیەمین كۆنگرەی خۆی به‌ست
کوردستان TV
#13
100%

یاریگای ئه‌نقه‌ره‌ كه‌ كۆنگره‌ی سێیه‌می ئاسایی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)ی تیادا به‌رێوه‌چوو، ھاوسەرۆکانی نوێی ھەدەپە ھەڵبژێردران.

ھەریەک لەپەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لە کۆنگرەی ئەو حزبە، پەروین بوڵدان‌و سەزای تەمەلی، بەھاوسەرۆکی نوێی پارتەکە ھەڵبژێردران.

کۆنگرەی پارتی دیموکراتی گەلان، ھەدەپە بە بەشداری زیاتر لە 30 ھەزار ئەندام بەڕێوەچوو ، کە لە کۆنگرەکەدا ھەریەک لە پەروین بوڵدان و سەزای تەمەلی بە ھاوسەرۆکی نوێی ھەدەپە ھەڵبژێردران.

لەسێیەم کۆنگرەی ئاساییدا، دوو کەس بە ھاوسەرۆکی نوێی پارتەکە ھەڵبژێردران، ئەوەش لە پاش ئەوەی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە ڕایگەیاند، ئەگەر ئازادیش بکرێت خۆی بۆ پۆستی ھاوسەرۆکی کاندید ناکاتەوە و ھاوکات سەرپیل کەمالبای ھاوسەرۆکی، پێشوو فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن داواکاری گشتی ئەنقەرە بۆ دەرچووە.

پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە ) پارتێکی سیاسییە لە تورکیا، پارتەکە لە 15ی تشرینی یەکەمی 2012 لە ئەنقەرە دامەزراوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.