Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:22

له‌ نمایشی جلوبه‌رگه‌وه‌ بۆ به‌خێوکردنی مه‌ڕوماڵات

حه‌ز له‌م ژیانه‌ ساده‌ ده‌كه‌م
Belon dahman
کوردستان TV
100%

نمایشكاری جلوبه‌رگی توركی "بیلۆن دهمه‌ن" به‌ له‌به‌رگرتنی گرنترین و به‌هاترین جلوبه‌رگ و زێڕوگه‌وهه‌ر، خۆشترین ژیانی له‌ كاری نمایشكاری به‌سه‌ربرووه‌ ، به‌ڵام ئێستا بۆته‌ به‌شێك له‌ رابردووی ژیانی.

بیلۆن بریاریدا نافه‌رمانی له‌ ژیاندا بكات بۆئه‌وه‌ی ژیانێكی ئاسایی وساده‌وساكار هه‌ڵبژرێت ، كاتی سه‌كۆی نمایشی جلوبه‌رگی گواسته‌وه‌ بۆ كێلگه‌یه‌كی  بچوك له‌ گوندی جۆندوجان بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ بژیت،ده‌ست به‌كاری به‌خێوكردنی مه‌ڕومه‌ڵات و كشتوكاڵكردن و كۆكردنه‌وه‌ی هێلكه‌ی مریشكه‌كان و دۆشینی بزنه‌كان بكات.

بیلۆن ده‌ڵێت: زۆر به‌خته‌وه‌رم به‌م ژیانه‌ هه‌ردوو وه‌زری (هاوین و زستان) له‌ كێڵگه‌كه‌م ژیان به‌سه‌رده‌به‌م ، واز له‌ كاری نمایشی جلوبه‌رگ ده‌هێنم ، چیتر زێڕو گه‌وهه‌ره‌كان و كاتژمێره‌كان له‌ده‌ست ناكه‌م ، حه‌ز له‌م ژیانه‌ ساده‌ ده‌كه‌م.

سه‌رچاوه‌ /شه‌فه‌ق نیوز    

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.