رێكخراوی دادو گەشەپێدان بۆ مافەكانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكووری ئەفریكا لە راپۆرتێكیدا سەبارەت بە پێشێلكاریەكان ، ئەوانەی دژ بە دانیشتوانی بلوج دەكرێت لە لایەن ئێران و پاكستانەوە ، هەر چەند ئەم هەرێمە واتا بلوجستان یەكێكە لە ناوچە دەوڵەمەندەكان بە سەرچاوەی غازو و زێڕ و نەوت ، لە گەڵ ئەمەش ئەم هەرێمە دووچاری هەژاری و نەهامەتی دەبنەوە .
بەپێی راپۆرتەكەی رێكخراوی ناوبراو هەرێمی بلوجستان بەشی پاكستان دووچاری سوتاندنی گوندەكان دەبنەوە جگە لە كۆچپێكردنی دانیشتوانەكەی و كوشتن و لەناوبردنی ئەوانەی دژایەتی حكومەت دەكەن ، جگە لە بازرگانی كردن بە ئەندامانی لەشیان ، هەروەها ئەو تاقیكردنەوە ئەتۆمییەی پاكستان لەو ناوچەیە بۆتە هۆی شێواندنی بەشەكانی لەشی زۆربەی منداڵان .
بلوجستان لە 3.6%ی دانیشتوانی پاكستان پێك دەهێنن و لە 2%ی دانیشتوانی ئێران پێكدەهێنن .
رێكخراوی دادو گەشەپێدان بۆ مافەكانی مرۆڤ و تەواوی رێكخراوەكانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی داوا دەكەن دەستبەجێ كۆمەڵكوژی بلوجەكان لە پاكستان و ئێران بوەستێت و سەربەخۆی دەوڵەتی بلوجستان رابگەیەندرێت و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە لە هەر هەڕەشەیەك بپارێزرێن .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.