جیاواز له گۆشته‌كانی تر گۆشتی بڕێكی زۆر له ترشه چه‌ورییه ناتێره‌كانی له خۆیدا كۆكردووه‌ته‌وه كه به‌جۆری ن _3 و ئۆمێگا _3 ناسروان.
ئه‌و رۆنانه‌ی كه رێژه‌ی ترشه‌چه‌وری ناتێریان زۆرتره ، له رووی ته‌ندروستته‌وه زیانیان بۆ دڵ و ده‌ماره‌كانی لاشه‌ی مرۆڤ كه‌متره ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه رێژه‌ی ترشه چه‌ورییه ناتێره‌كان له رۆنه رووه‌كییه‌كاندا زیاتره تا رۆنه ئاژه‌ڵییه‌كان ، كه‌چی هێشتا ته‌ندروسترین گۆشت له نێو گۆشتی گیانداراندا گۆشتی ماسییه.
له لایه‌كی تره‌وه ترشه چه‌ورییه‌كانی ناو گۆشتی ماسی رۆڵێكی گرنگ ده‌بینین له گه‌شه‌ساندنی كۆئه‌ندامی ده‌ماری منداڵ ، ته‌ندروستی مێشكدا ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م ماددانه له كاتی منداڵی‌دا بۆی هه‌یه ئه‌و كه‌سه له ته‌مه‌نی گه‌وره ییشدا توشی سستی چالاكییه‌كانی مێشك و لاشه بێت.
توێژینه‌وه زانستییه‌كان ده‌ریان خستوه كه به‌كار هێنانی ماسی له‌لایه‌ن پێگه‌یشتووانه‌وه رۆڵكی گرنگ ده‌بینێت له پارستنی ته‌ندروستی دڵ و ده‌ماره‌كاندا، له‌راستیدا زانینی ئه‌وه‌ی كه رێژه‌ی ترشه چه‌ورییه‌كان له رۆنی ماسیدا زۆر له‌و رێژه‌یه زیاتره كه له شیری دایكدا هه‌یه ، به‌سه بۆئه‌وه‌ی تێبگه‌ین ك گۆشتی ماسی چه‌ند گرنگه.
بۆیه گه‌ر ده‌ته‌وێ جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروستان هه‌بێت , ئه‌وا ئامۆژگاریتان ده‌كه‌ین به‌وه‌ی كه گۆشتی ماسی له ژه‌مه خۆراكییهكانتاندا زیاتر بكه‌ن، به‌ڵام له كاتی كڕینی وریای ئه‌وه به ماسییه‌كه تازه بێت.
سه‌رچاوه / چی؟ بۆچی؟ چۆن؟
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.