Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 21:31

رووسیا هۆشداریی ده‌دات له‌ ئه‌گه‌ری که‌وتنه‌ مه‌ترسیی گیانی سه‌ربازه‌کانی له‌ سووریا

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا: ده‌بێت هه‌مووو وڵاتان رێز له‌ سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی سووریا بگرن
رووسیا هۆشداریی ده‌دات له‌ ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌ مه‌ترسیی گیانی سه‌ربازه‌كانی له‌ سووریا
کوردستان TV
100%

دوای چه‌ندین هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خاكی سووریا كه‌ تیایدا چه‌ندین بنكه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی له‌ حومس كرده‌ ئامانج، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیاش به‌ راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌یه‌ك نیگه‌رانی خۆی له‌م هێرشانه‌ ده‌ربڕیوه‌ و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌مووو وڵاتان ده‌بێت رێز له‌ سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی سووریا بگرن و هه‌روه‌ها هۆشداریشی داوه‌ له‌سه‌ر هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ گیانی سه‌ربازانی رووسیی بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیادا هاتووه‌ كه‌ ئێمه‌ پێداگیرانه‌ داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین دانبه‌خۆداگربن و خۆ به‌دوور بگرن له‌ هه‌ر جۆره‌ كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ بارودۆخ ئاڵۆزتر بكات، وه‌ هه‌روه‌ها خوڵقاندنی هه‌ر بارودۆخێك كه‌ ئاسایش و گیانی سه‌ربازانی رووسیی جێگیركراو له‌ سووریا بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، بۆ وڵاته‌كه‌مان جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌.


مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا    
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.