Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 22:07

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات

لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


بریاره‌ سبه‌ی وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا به‌سه‌ردانێك بگاته‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کۆببێتەوە.

بریاره‌ رۆژی یەکشەممە 11-2-2018 ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

شایه‌نی باسه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهاندا له‌ داڤۆس، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاتوو دێرل ئۆرسۆلا خۆشحاڵیی خۆی به‌ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕی و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی بۆ دیالۆگه‌كه‌ خواست و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ڵمانیا به‌ بایه‌خه‌وه‌ سه‌یری پرۆسه‌كه‌ و پشتگیری له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق و ‌مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هه‌روه‌ك چۆن هاوبه‌شه‌كانی ئه‌ڵمانیاش له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌مان خواستیان هه‌یه،‌ چونكه‌ سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌رژوه‌ندیی هه‌موو لایه‌كدایه‌.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ئه‌م ده‌رفته‌ و هاوكاری و پشتگیریی ئه‌ڵمانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا ده‌رگایان بۆ هه‌رێمی كوردستان واڵا كرد‌. دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدایشی به‌ سه‌ره‌تایه‌كی باش زانی و ئاشكرای كرد كه‌‌‌ هه‌رێمی كوردستان هیوا‌خوازه‌ ئه‌و دیالۆگه‌ و كاری ئه‌و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێم و عێراق،‌ ببێته‌ هۆی ئه‌نجامدانی هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌رفه‌ت هه‌یه‌ هه‌ندێك له‌ كێشه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ چاره‌سه‌ره‌وه‌ نزیكن، به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كلا بكرێنه‌وه‌.

ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی کۆبووەوە و بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێکرد.

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا بەهێزکردنی پەیوەندیی دووقۆڵی لە بواری ئەمنی، پەرەسەندنی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق و دۆخی ناوچەکە تاوتوێکراوە.

ئەمە یەکەم سەردانی ڤۆن دێرلاین نییە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڵکو لەدوای سەرهەڵدانی داعش لە ساڵی 2014 دا چەند جارێک هاتووە.

ئەڵمانیا یەکێک لە ئەندامە کاریگەرەکانی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعشە و هاوکارییەکی زۆری سەربازی و مرۆیی پێشکەشی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.