به‌سه‌رپه‌رشتی (به‌ختیار سه‌عید) و له ژێر ناوی ( عه‌فرین شكۆی به‌رخودانه) هه‌ریه‌ك له (گروپی كارتۆنی نه‌قیزه ) و ( ناوه‌ندی 7 ره‌نگه ) له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ، هه‌ڵسان به كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی كارتۆنی بۆ حه‌وت كاریكاتێریستی كوردستان .
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و كاریكاتێریست (هه‌ندرێن خۆشناو) یه‌كێكه له به‌شداربووانی ئه‌م پێشانگا كارتۆنییه ئاشكرایده‌كات ، ئه‌وان به هونه‌ری كاریكاتێر ئه‌و وڵاتانه شه‌رمه‌زار و ئیدانه ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت به زه‌بری هێز خۆیان بسه‌پێنن و خه‌لكی كوردستان ملكه‌چ بكه‌ن .
ناوبراو وتیشی ئه‌وان وه‌ك هونه‌رمه‌ند ته‌نیا چه‌كیان هونه‌ره ،ده‌یانه‌وێت به‌م چهكهش ( هونه‌ر ) به هه‌موو جیهانی رابگه‌یه‌نن كه پشتگیری له خه‌لكی عه‌فرین ده‌كه‌ن و ئه‌و له‌شكركێشیه‌ی توركیاش به هێرشێكی ناره‌وا ده‌زانن .
جێی ئاماژه‌یه حه‌وت هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێریست به به‌رهه‌مه كاریكاتێرییهكانیان به‌شداریان له‌م پێشانگایه كردووه كه بریاره بۆ 3 رۆژ به‌رده‌وام بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.