Erbil 6°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 02:03

دادگایه‌کی تورکیا زانایه‌کی ئاژانسی ئاسمانی ناسای به‌ حه‌وت ساڵ و نیو زیندان کرد

به‌ تاوانی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌ندامی حزبه‌كه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌
دادگایه‌كی توركیا زانایه‌كی ئاژانسی ئاسمانی ناسای به‌ حه‌وت ساڵ و نیو زیندان كرد
کوردستان TV
100%

دادگایه‌كی توركیا زانایه‌كی سه‌ر به‌ ئاژانس ئاسمانیی و بۆشاییگه‌ڕی ناسای به‌ حه‌وت ساڵ و نیو زیندان كرد، ئه‌ویش به‌ تاوانی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌ندامی حزبه‌كه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌.

سه‌ركان گولگه‌ی ته‌مه‌ن 37 ساڵان كه‌ هه‌ڵگه‌ڕی دوو ره‌گه‌زنامه‌ی توركی و ئه‌مریكییه‌ و له‌ ئاژانسی ئاسمانی ناسا كار ده‌كات، ماوه‌یه‌كی كورت دوای كوده‌تاكه‌ی ساڵی 2016ـی توركیا، به‌ تۆمه‌تی سیخوڕیی و چالاكی تیرۆریستیی ده‌ستگیر كرا و هه‌ر به‌م تۆمه‌تانه‌ش سزای حه‌وت ساڵ و نیو زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.

هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وێڕای پیشاندانی نیگه‌رانی قووڵی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئه‌م زانایه‌ی ناسا، وتی كه‌ بڕیار بۆسه‌ر ناوبراو به‌بێ هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێكراو ده‌ركراوه‌.

ناوێرت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ به‌رده‌وامبوونی ئه‌م دۆخه‌ نائاساییه‌ له‌ توركیا و دادگایی كردنی له‌مجۆره‌، ده‌بێته‌ هۆی نیگه‌رانیی قووڵ له‌باره‌ی  سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگای دادوه‌ریی ئه‌م وڵاته‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.