فیلمی سینه‌مایی " كامیوون " ( لۆری ) له سیی و شه‌شه‌مین ڤێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر له ئێران كاندید كراوه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی سیمورغی بلوورین .
فیلمی لۆری هه‌شته‌مین فیلمی ده‌رهێنه‌ری سینهماكا " كامبووزیا په‌رته‌وی " ه وه‌ك ده‌رهێنه‌ر و دووه‌مین فیلمیه‌تی وه‌ك سیناریۆ نووس ، ئه‌و ده‌رهێنه‌ره كورده ساڵی پێشوو له ڤێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر وه‌ك باشترین سیناریۆ نووس بۆ فیلمی ( هه‌ڵاتوو ) خه‌ڵاتی سیمورغی بلوورینی به‌ده‌ستهێنا .
ناوه‌رۆكی فیلمی كامیوون ( لۆری) باس له شوفێرێكی لۆری خه‌ڵكی ئێران ده‌كات له‌و كاته‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی ئێزیدی له باشووری كوردستانه‌وه بۆ بینینی سه‌رۆكی ( باوك) ی بنه‌ماڵه‌كه ده‌گوازێته‌وه بۆ شاری تاران .
جێی باسه ئه‌م فیلمه چواره‌مین به‌رهه‌می به‌شداربووی ڤێستیڤاڵی فیلمی فه‌جره كه باس له پرسی داعش ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.