Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 04:49

فڕۆکەکانی تورکیا سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌کان و شوێنە خزمەتگوزاریه‌کان له‌ عه‌فرین ده‌که‌نه‌ ئامانج

یاداشتێك لەبارەی عەفرینەوە دەدرێتە نەتەوەیەكگرتووەكان
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ فڕۆكەكانی توركیا لە گوندی مەتین لە كانتۆنی عەفرین سەرچاوە ئاوییەكانی عەفرینیان كردووەته‌ ئامانج و بەهۆیەوە ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتیان بڕدراوەو شوێنە خزمەتگوزاریه‌كانیش دەكەنە ئامانج.

هه‌روه‌ها فڕۆكەكان توركیا شەش جار بۆردومانی ناوچەكانی كانتۆنی عەفرینیان كردووەو هاوڵاتیانی مەدەنی و شوێنە خزمەتگوزاریه‌كان دەكەنە ئامانج، كه‌ به‌ گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان له‌ماوەی 20 رۆژى شه‌ڕدا 148 هاوڵاتی مەدەنی له‌ عه‌فرین شەهیدبوون.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ شاندێكی بەرەی پتشتیوانی لە عەفرین لەشاری هەولێر لەگەڵ بەرپرسی یەكەمی نەتەوەیەكگرتووەكان لەهەرێمی كوردستان كۆبوونەتەو لەبارەی دۆخی ئێستای عەفرین داواكاریان ئاڕاستەی نەتەوەیەكگرتوەكان كردووەو هه‌روه‌ها لە یاداشتێكدا داوایان لە نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە بە زووترین كات وەك ئەركی یاسایی و مرۆیی بێنە دەنگ و بڕیاری پێویست بدەن، لەسەر راگرتنی دەستبەجێی هێرشەكان له‌ عەفرین .
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.