Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 10:17

به‌ڵێندان

هێزی لێ بڕیم و كوشتمی
balendin
کوردستان TV
100%

ڕۆژێك پاشایه‌ك له‌شه‌وێكی زور ساردی به‌فراوی گه‌ڕایه‌وه‌ كۆشكه‌كه‌ی له‌به‌رده‌رگا پاسه‌وانێكی پیری بینی كه‌جلی زۆر ته‌نك و ساده‌ی له‌به‌ر بوو پاشا كه‌چاوی پێ كه‌وت لێ ی نزیك كه‌وته‌وه‌ و پرسیاری لێ كرد تۆ هه‌ست به‌سه‌رما ناكه‌یت؟

پاسه‌وانه‌كه‌ ووتی به‌ڵێ زۆر سه‌رمامه‌ به‌ڵام جل و به‌رگی زستانه‌م نیه‌ له‌به‌ری بكه‌م بۆیه‌ ناچارم به‌رگه‌ی ئه‌و سه‌رمایه‌ بگرم و له‌گه‌ڵی ڕاهاتووم .

پاشا ووتی باشه‌ ئێستا ده‌چمه‌ ژووره‌وه‌ به‌خزمه‌ت كاره‌كان ده‌ڵێم پۆشاكی گه‌رمت بۆ بهێنێت .پاسه‌وانه‌كه‌ زۆر دڵخۆش بوو به‌به‌ڵێنی پاشا به‌ڵام كاتێك پاشا چووه‌ ژووره‌وه‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی له‌بیر كرد به‌یانی كه‌هه‌ڵسان بینیان پاسه‌وانه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست دابوو دیاربوو له‌سه‌رمان ڕه‌ق ببۆوه‌ كاغه‌زێكی له‌ته‌نیشت بوو تیایدا نووسرابوو.

گه‌وره‌م من هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕاهاتبووم له‌گه‌ڵ سه‌رماوبه‌رگه‌م ده‌گرت به‌ڵام به‌ڵێنی به‌ڕێزتان به‌ناردنی پۆشاكی گه‌رم و زستانه‌ هێزی لێ بڕیم و كوشتمی.

هه‌ربۆیه‌ به‌ڵێن دان شتێكی زۆر گه‌وره‌یه‌ به‌نیسبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ڵێنیان پێ ده‌ده‌ی بۆیه‌ هیچ كاتێك به‌ڵێنێك مه‌ده‌ كه‌جێ به‌جێ ناكه‌ی چونكه‌ تۆ نازانیت به‌م به‌ڵێنه‌ت چ ئومێدیكی گه‌وره‌ له‌ناوده‌بێت و چ كاره‌ساتێك به‌دوای خۆی دێنێت.

ن/ ئازاد ئیسماعیل

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.