به‌هۆی چه‌ند پرسیارێكی رۆیۆرتێكه‌وه ، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی توركیا كه‌وته هه‌ڵوێستیكی ناخۆشه‌وه.
ئه‌حمه‌د ئه‌رسه‌ڵان، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی توركیا، له به‌شداری كۆنگره‌یه‌كی ساڵانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد كه تایبه‌ت بووه كه رۆژی جیھانی ئاسایشی ئینته‌رنێت، گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام له‌كاتی گوته‌یه‌كدا رۆبۆرتێك به گوتنه‌وه‌ی چه‌ند وشه‌یه‌كه‌وه قسه‌كانی ئه‌م وه‌زیری پچراند.
كاتێك ئه‌حمه‌د ئه‌رسه‌ڵان، له گوته‌كه‌یدا گرنگی جیھانی ئه‌لیكتڕۆنی و ئه‌نته‌رنێتی بۆ ئاماده‌بووانی كۆنگره‌كه شی ده‌كرده‌وه، رۆبۆرته‌كه به ده‌نگێكی ئه‌لیكتڕۆنییه‌وه، پێی ده‌گوت "من لێت تێناگه‌م، تۆ باسی چی ده‌كه‌یت"، ئه‌م قسانه‌ی ئه‌م رۆبۆرته دانیشتووانی ھۆڵه‌كه‌ی ھێنایه پێكه‌نین.
ھه‌رچه‌ند وه‌زیره‌كه ھه‌وڵیدا خۆی تێكنه‌دا و له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌رده‌وام بێـت، به‌ڵام رۆبۆرته چه‌ند جارێكی ئه‌م قسانه‌ی دووباره ده‌كرده‌وه، بۆیه وه‌زیره‌كه داوای له رێكخه‌رانی كۆنگره‌كه كرد كه رۆبۆرته‌كه ببه‌نه شوێنێكی دیكه.
سه‌رچاوه / ئیلاف
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.