Erbil 31°C ھەینی 21 ئاب 20:27

گەنجێکی 15 ساڵان لە پۆندی زانکۆ لە کەسنەزان خنکا

100%

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێکی تەمەن 15 ساڵ لە ئاوی پۆندی زانکۆ لە شارۆچکەی کەسنەزان خنکا و تا ئێستاش تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی.

تیمەکانی مەلەوانیی بەرگریی شارستانی دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام بەهۆی قووڵیی ئاوەکە و سروشتی خاکی پۆندەکەوە، پڕۆسەی دۆزینەوەی تەرمەکە کاتی زیاتری دەوێت. ئەم گەنجە بە مەبەستی مەلەکردن و کات بەسەربردن ڕووی لە پۆندەکە کردووە، بەڵام بەهۆی نەشارەزاییەوە لە ناو ئاوەکەدا خنکاوە.

ساڵانە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ڕێژەی خنکان لە پۆند و ڕووبارەکان زیاد دەکات. حکوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام هۆشداری دەدەنە هاووڵاتییان کە لە پۆندە دەستکردەکاندا مەلە نەکەن، چونکە ئەم شوێنانە تەنیا بۆ کۆکردنەوەی ئاو دروستکراون و بەهۆی لێژی و جۆری خاکەکەیانەوە، مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان و مەلەوانان دروست دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.