Erbil 31°C ھەینی 21 ئاب 20:29

سیراجەدین حەقانی داوا لە سەرکردە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەفغانستان دەکات بگەڕێنەوە وڵات

100%


سیراجەدین حەقانی، وەزیری کاروباری ناوخۆی تاڵیبان، لە سەردانێکیدا بۆ پارێزگای بامیان داوای لەو سەرکردە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنانە کرد کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن بگەڕێنەوە بۆ ئەفغانستان.

حەقانی ئاماژەی بەوە کرد کە تاڵیبان "دژی کەرامەتی هیچ کەسێک نییە" و جەختی لە پابەندیی گرووپەکەی بە بڕیاری "لێبووردنی گشتی" کردەوە کە دوای ڕێککەوتنی دەوحە ڕاگەیەندراوە.

ئەم داواکارییەی وەزیری ناوخۆ لە کاتێکدایە کە نەیارانی تاڵیبان مەرجی گەڕانەوەیان بەستووەتەوە بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی نیشتمانی و دەڵێن ئامادە نین بەبێ ڕێککەوتنی سیاسی لەژێر حاکمییەتی تاڵیباندا بژین. هاوکات، لێدوانەکەی حەقانی پێچەوانەی لێدوانێکی ئەمدواییەی ئەمیرخان موتەقی، وەزیری دەرەوەی تاڵیبانە کە ڕایگەیاندبوو هیچ پێویستییەک بە ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکاندا نییە.

لە دوای کۆنترۆڵکردنەوەی کابول لە ساڵی 2021، حکوومەتی تاڵیبان ڕووبەڕووی فشارێکی نێودەوڵەتی بووەتەوە بۆ پێکهێنانی دەسەڵاتێکی گشتگیر کە هەموو پێکهاتەکان لەخۆ بگرێت. سەرەڕای ڕاگەیاندنی لێبووردنی گشتی، بەشێکی زۆری سەرکردە و بەرپرسانی پێشوو لە ترسی تۆڵەسەندنەوە یان بەهۆی نەبوونی ئازادییە سیاسییەکانەوە وڵاتیان جێهێشتووە. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش داوای لە تاڵیبان کردووە زەمینەیەکی گونجاو بۆ دیالۆگی ناوخۆیی فەراهەم بکات تاوەکو سەقامگیرییەکی درێژخایەن لە ئەفغانستاندا جێگیر ببێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.