Erbil 31°C ھەینی 21 ئاب 21:49

غەفوور مەخمووری پیرۆزبایی وەرگرتنی خەڵاتی ڤاتیکان لە سەرۆک بارزانی دەکات

100%


غەفوور مەخمووری، سکرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان (YNDK)، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ڕێزلێنانی باڵای پاپای ڤاتیکان. مەخمووری لە پەیامەکەیدا کە ڕۆژی 21ی ئابی 2026 بڵاویکردەوە، ئەم ڕێزلێنانەی بە پێزانینێکی گرنگ بۆ ڕۆڵی بارزانی لە چەسپاندنی بەهاکانی ئاشتی و پێکەوەژیان وەسف کرد.

لە پەیامەکەدا هاتووە کە سەرۆک بارزانی هەمیشە وەک سیمبۆڵی برایەتی و داکۆکیکار لە مافە ئایینی و نەتەوەییەکانی تەواوی پێکهاتەکان لە کوردستان و عێراقدا بینراوە. سکرتێری گشتیی YNDK ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم ڕێبازە درێژکراوەی بنەما مرۆیی و ژینگەدۆستییەکانی قوتابخانەی بارزان و ڕێبازی شێخ ئەحمەد بارزانی و مەلا مستەفا بارزانییە، هەر بۆیە بارزانی بە شایستەی ئەم جۆرە ڕێزلێنانە نێودەوڵەتییانە دانا.

مەخمووری جەختی کردەوە کە لە سایەی ئەم جۆرە سیاسەتە حەکیمانەیەدا، هەرێمی کوردستان بووەتە "مێرگی پێکەوەژیانی ئاشتییانە" بۆ هەموو پێکهاتە جیاوازەکان، کە ئەمەش شانازییەکی گەورەیە بۆ گەلی کوردستان. ئەم دەستخۆشییە لە کاتێکدایە کە ڤاتیکان بەردەوام ستایشی ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی کردووە لە حەواندنەوەی ئاوارەکان و پاراستنی مەسیحییەکان و کەمینە ئایینییەکان لە کاتی شەڕی دژی داعش و قەیرانە ناوچەییەکاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.