Erbil 14°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 17:32

هه‌ردوو پارتى سه‌ره‌کى ئه‌لمانیا ئه‌ندامبوونی تورکیا له‌ یه‌کێتی ئه‌وروپا ره‌ت ده‌که‌نه‌وه‌

حكوومه‌تی نوێی ئه‌ڵمانیا دەرگای یه‌كێتی ئه‌ورووپا لەسەر توركیا دادەخات
کوردستان TV
100%

ماڵپه‌ڕی سپوتنیكی رووسی بڵاوی كرده‌وه‌، هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌كى ئه‌ڵمانی "پارتی یه‌كێتی كریستیانه‌كان و پارتی سۆسیال دیموكرات" رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌ندامبوونی توركیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستپێنه‌كاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ به‌رنامه‌ی كاری ئه‌و 2 پارته‌دا، یه‌كێك له‌ خاڵه‌كان داوا ده‌كات هه‌ڵپه‌ساردنی گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌ندامبوونی توركیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وامی هه‌بێت.

به‌ڵام باس له‌وه‌ش كراوه‌، ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و مه‌رجانه‌ جێبه‌جێ بكات، كه‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای ده‌كات، ئه‌وكات پێویسته‌ گفتوگۆ بۆ ئه‌ندامبوونی توركیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

له‌ به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیادا هاتووه‌، توركیا بۆ ئه‌ڵمانیا هاوبه‌شێكی گرنگ و دراوسێیه‌كی گرنگی ئه‌وروپایه‌، به‌ڵام له‌ ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوودا، له‌رووی دیموكراتی و مافی مرۆڤ و ئازادی تاك زۆر دواكه‌وتووه‌ و به‌ره‌و خراپی ده‌چێت، بۆیه‌ تا به‌ خۆیدا ده‌چێته‌وه‌ نابێت یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌رگای گفتوگۆی له‌سه‌ر بكاته‌وه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.