Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 19:23

حەشدی شەعبی: ئەگەر سوپای ئەمریکا نەکشێتەوە هێرش دەکەینە سەریان

وەڵامی ئێمە چەك دەبێت
کوردستان TV
#10
100%


گروپی نوجەبای نێو میلیشیای حەشدی شەعبی رایانگه‌یاند: لە ئەگەری نەكشانەوەی سوپای ئەمریكا له‌ عئێراق ئەوا وەڵامی ئێمە چەك دەبێت.

گروپی نوجەبای نێو میلیشیای حەشدی شەعبی بەتوندی هەڕەشە لە بوونی سوپای ئەمریكا دەكات لە عێراقدا و ڕایدەگەیەنێت لە ئەگەری نەكشانەوەی سوپای ئەمریكا ئەوا هێرش دەكەنە سەریان.

ئەبو وارس موسەوی وتەبێژی گروپی نوجەبا بە ئاژانسی هەواڵی ئێرانی ڕاگەیاندووە  ئەگەر لایەنی ئەمریكا لە عێراق نەكشێتەوە، وەڵامی ئێمە چەك دەبێت، چۆن لە پێناو سەروەری عێراق جەنگاوین و جارێكی تریش ڕووبەڕووی هێزی بێكانە ببینەوە ئەگەر بێتو نیازی داگیركاریان هەبێت.

هەروەك موسەوی داوا لە حكومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی كرد هەڵوێستێكی ڕوون و نیشتمانیان هەبێت بەرامبەر بە سەروەری خاكی عێراق، بەتایبەت بەرامبەر بە لێدوانەكانی بەرپرسانی ئەمریكا.

هیواداریش بوو ، حەیدەر عەبادی پەیامێكی دڵنیایی بداتە هاوڵاتیانی عێراقی لەسەر پرسی كشانەوەی هێزەكانی سوپای ئەمریكا.

لای خۆشیه‌وه‌ سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کەمتر لە 10 هەزار سەربازی سوپای ئەمریکا لە خاکی عێراق بوونیان هەیە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.