Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 14:28

کاردینا له‌ هه‌ولێر خه‌ڵاتکرا

له‌م ڤێستیڤاڵه‌دا 46 فیلمی سینه‌مایی تێیدا به‌شدار بوون
کوردستان TV
100%


له‌ سێیه‌مین ڤێستیڤاڵی سینه‌مای دژی تیرۆز كه‌ له‌ 1ی شوباتی ئه‌مساڵ له‌ هه‌ولێر كاره‌كانی ده‌ستی پێكرد ، خانمه‌ ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری كورد " كاردینا هێمن " خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچی پێبه‌خشرا .

كاردینا  ئاشكرایده‌كات به‌ فیلمی سینه‌مایی " حه‌یات  " كه‌ له‌ نواند ن و ده‌رهێنانی خۆیه‌تی به‌شداری له‌ سێیه‌مین ڤێستیڤاڵی سینه‌مای دژ ی تیرۆر كردووه‌ و به‌ هه‌وڵ و ماندووبوونی خۆی توانی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچ  له‌م ڤێستیڤاڵه‌ به‌ ده‌ستبهێنێت .

ناوبراو وتیشی له‌م ڤێستیڤاڵه‌دا 46 فیلمی سینه‌مایی كه‌ هه‌مووی تایبه‌ت بوون به‌ دژی تیرۆر و له‌ چه‌ند وڵاتێكی جیاواز تێیدا به‌شدار بوون .

كاردینا یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌كته‌ره‌ ناسراوه‌كانی شاری سلێمانی و له‌ چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی و دراما به‌شداریكردووه‌ و خوشكی خانمه‌ گۆرانیبێژ گ كریستاڵ " ه‌ .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.